نادال نازناوی ماستەرزی ڕۆمای بەدەستهێنا

ڕافائێل نادالی ئیسپانی ئەستێرەی ناوداری بواری تێنسی سەرزەوی، بۆ دەیەمجار لە مێژوویدا نازناوی ماستەرزی ڕۆمای 2021ی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ، یەکشەممە یاری کۆتایی ماستەرزی ڕۆما لە نێوان ڕافائێل نادال و نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی ئەنجامدرا و یارییەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لەبەرژەوەندی ئەفسانە ئیسپانییەکە کۆتاییهات.

کۆمەڵەی یەکەم بەهۆی هێزی هەردوو یاریزانە ناودارەکەوە درێژەی کێشا و (7-5) بە خاڵی زیادکراو لەبەرژەوەندی نادال کۆتاییهات.

لە کۆمەڵەی دووەمدا دیۆکۆڤیچ بەهێزەوە گەڕایەوە و بە ئەنجامی (1-6) بردنەوەی تۆمارکرد و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکەیان خستە کۆمەڵەی سێیەم و کۆتاییەوە.

کۆمەڵەی سێیەم بە ئەنجامی (6-3) لە بەرژەوەندی نادالی ئیسپانی کۆتاییهات. کۆی ماوەی یارییەکەش بە دوو کاتژمێر و 49 خولەک کۆتاییهات.

نازناوی ماستەرزی ڕۆما دەیەمە لە مێژووی یاریزانە ئیسپانییەکەدا کە دەیچنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیاڕیاڵ 4-0 ئیشبیلیە

بابەتی دواتر

شۆفێرێکی منداڵ کرێکارێکی بەنگلادیشی شێلا و کرێکارەکە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share