كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ڕیاڵ مایۆركا

چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت پیرۆزبایی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكەین گەر ئەم وەرزە بوونە پاڵەوان و ئامانجیشمان ئەوەیە بگەینە چامپیۆنز لیگ.

باسیشی لە شێوازی یاریكردنی ئانسوفاتی كرد و جەختیشی كردەوە كە دی یۆنگ یاریزانێكی گرنگی یانەكەیانە.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– ئەم هەفتەیە بۆ ئێمە باش بوو، یاریزانەكان هیلاك بوون و كەمێك پشوویان وەرگرت.

– ئانسو فاتی لە لیستی یاریزانەكانی بەرشلۆنە دەبێت بۆ یارییەكەی مایۆركا.

– چەند جارێك وتومە دی یۆنگ دەتوانێت جیاوازی دروستبكات، دی یۆنگ ئاستێكی بەرز پیشكەش دەكات.

– قسەم لەگەڵ دی یۆنگ كرد و لە زۆر یاریدا ئاستی بەرزە، پێویستە وا بكەین لە هەموو یارییەكدا وابێت.

– ڕیاڵ مەدرید لەوانەیە ئەمڕۆ ببێتە پاڵەوانی لا لیگا، ئەگەر بوون ئێمە پیرۆزباییان لێدەكەین.

– رێزی زۆری كومان دەگرم

– پێویستە سوپاسی كومان بكەین كە هاتۆتە بەرشلۆنە، ئەوەی ئێستا دەمانەوێت یەكگرتویی تیپەكەیە.

– نامەوێت قسە لەسەر وەرزی داهاتوو بكەین، ئێمە ئێستا لەم وەرزەداین و پێویستە بگەینە چامپیۆنز لیگ.

– ئانسو فاتی پێویستە لە گۆڵەوە نزیكبێت لەبەرئەوەی لەگۆڵكردندا زۆر بەتوانایەز

– من دڵخۆشم بە ئاستی ئاداما، كاتێك بەشداری دەكات هەوڵ بۆ هەموو شتێك دەدات

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە ڕیسككردن بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

كۆڵبەرێكی گەنج لە سنووری نەوسوود كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدرێن. لە ئینگلتەرا یاریی…
Total
0
Share