ئەندامانی باندێكی دزیكردن و ڕفاندن دەستگیركران كە 18 كەسن

18 كەس كە ئەندامی یەك باندی دزیكردن و ڕفاندنن و چەندین جۆر چەك و گوللـەنەبڕیان پێبووە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران.

باندەكە لە بەسڕە و شارەكانی تر چالاكبووە و ئەندامەكانی “تاوان”یان ئەنجامداوە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هێزە ئەمنییەكان زانیاریی هەواڵگرییان لەبارەی باندەكە و كارەكانی ئەندامەكانییەوە كۆكردووەتەوە و دواتر دەستگیریانكردوون.

ئەو تۆمەتبارانە سێ ئۆتۆمبێل و چەندین پارچە چەكیان پێبووە، گوللـەنەبڕ و ئامێری پەیوەندیكردنیان بەكارهێناوە وەك شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكردووە و دەڵێت، “پێشتر ژمارەیەك هاوڵاتی سكاڵایان لە دژیان تۆماركردووە و تۆمەتبارن بە چەندین تاوانی دزیكردن و ڕفاندنی هاوڵاتییان و گێچەڵپێكردنیان”.

بابەتی پێشتر

زۆرترین خوێنمژی لێیە.. گوندی "دراکۆلا" دەچێتە کتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

عەرەفات كەرەم: بە دەنگدانمان دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ "بەرەی مقاوەمە"دا نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share