مەسرور بارزانی: بڕیارماندا ڕێگەبدەین نەوت بە ڕێگەی هەرێمی کوردستاندا بڕوات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارماندا کە لە زووترین کاتدا، ڕێگەبدەین نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بڕوات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کاربکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارماندا کە لە زووترین کاتدا، ڕێگەبدەین نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بڕوات”.

نووسیویشیەتی، “هاوکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوامدەبێت بۆ ئەوەی بەپەلە ئەو ڕێگرییانەی خراونەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز، تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێم دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکى لاوازى بەفر و بارانبارین ڕۆژئاوای هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و…
Total
0
Share