ئێران داوای بەرەنگاربوونەوەی خۆڵبارینی عێراق و ناوچەكە دەكات

“با پەیماننامەیەك واژووبكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆڵبارین”، ئەمە ئەو پێشنیازەیە كە حكومەتی ئێران خستیەڕوو بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی گۆڕانكاریی ئاووهەوای ناوچەكە.

حسێن ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، نامەی بۆ هاوتاكانی لەو وڵاتانەی كە سەرچاوەی خۆڵبارینن ناردووە و میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، “ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری وڵاتەكە فەرمانیكردووە زۆر بە خێرایی بەدواداچوون بۆ دیاردەی خۆڵبارین بكرێت”.

پێش ئەو نامەیە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە عێراق، سوریا، كوەیت و توركیادا كردووە و داوای بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون و خۆڵبارینی كردووە.

پێشنیازەكەی ئێران ئەوەیە كە پەیماننامەیەك لەنێوان ئەو وڵاتانە بە بەشداریی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕێكخراوەكانی بواری ژینگە، پرۆگرامی ژینگەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی-دا واژووبكرێت و سندوقێك دابمەزرێندرێت و پارە و بودجەی بۆ تەرخانبكرێت لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون و خۆڵبارین.

بەپێی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بە بیابانبوونی بەشێك لە خاكی عێراق، گرتنەوەی ئاوە لەلایەن ئێران و توركیاوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە شەش یاریزانی ئاگاداركردۆتەوە بڕۆن

بابەتی دواتر

ڕاپەڕین.. شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share