پەنابەرانی ئۆکرانی 28 هەزار ئاژەڵیان لەگەڵ خۆیاندا بردووەتە ئەڵمانیا

بەشێکی زۆری پەنابەرە ئۆکرانییەکان, ئاژەڵە ماڵییەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، بە بڕوای چاودێرانیش ئەم کارە دڵنەواییەکی زۆریان پێدەدات لە کاتی ئاوارەییدا.

بەپێی ڕۆژنامەی “راینشە پۆست”، پەنابەرانی ئۆکرانی زیاتر لە 28000 ئاژەڵی ماڵییان لەگەڵ خۆیاندا بردووە بۆ ئەڵمانیا.

کۆمەڵەی بەخێوکردنی ئاژەڵانی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، لە سەدا 8ی 340 هەزار ئۆکرانیی پەنابەر کە تا ئێستا لە ئەڵمانیا تۆمارکراون، ئاژەڵەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، هەر لە پشیلەوە تا چەندین جۆر ئاژەڵی ماڵیی دیکە.

ئەم ئاژەڵانە تەنانەت لە کامپ و شوێنی مانەوەی پەنابەرانیشدا لەگەڵ خاوەنەکانیاندان، هەندێک جاریش ئەم حاڵەتە کێشەی لێدەکەوێتەوە.

لیا شمیت گوتەبێژی کۆمەڵەی بەخێوکردنی ئاژەڵانی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، ئەم دۆخە وای کردووە “پێویستبکات کامپەکان بەجۆرێک ئامادە بکەین، ڕێ بە ئاژەڵەکان بدات لەگەڵ خاوەنەکانیاندا بمێننەوە”.

گەرچی هەموو جارێک نەتوانراوە شوێنێکی مانەوەی وەها دابینبکرێت، کە سەرجەم ئاژەڵداران بتوانن لەگەڵ ئاژەڵەکانیاندا بمێننەوە، بەڵام هەوڵدراوە ئەم بارودۆخە ڕەچاو بکرێت، چونکە ئەوانەی تووشی شۆک و تراومای جەنگ بوون، “پێویستیان بەوەیە ئاژەڵەکانیان لەگەڵدا بێت”.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە بۆ كریستیانەكانی هەرێم و عێراق

بابەتی دواتر

پیاوێکی ئایینی بە جبە و عەمامەوە چووە سەرتاشخانەیەک و بە ستایلێکی جیاوازەوە هاتەدەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share