گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 538 ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە.

دەستە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە، ئەو زیانە ماددییانەشی بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە بەر وڵاتەکە کەوتوون لە ساڵی 2021دا زیاترە لە 100 ملیار دۆلار.

باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا 18 کارەساتی سروشتیی بەخۆوەبینیوە کە زیانی هەر یەکەیان زیاترە لە یەک ملیار دۆلار.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەکە لەبارەی کارەساتە سروشتییەکانی ئەمریکاوە خستوویەتییەڕوو، ئەوە سێیەم ساڵی لەسەر یەکە، کە ئەمریکا لە هەر ساڵێکدا زیاتر لە 10 کارەساتی سروشتی بەخۆوەبینیوە.

بەپێی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لەم ساڵانەی کۆتاییدا کارەساتە سروشتییەکان لە ئەمریکا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیانکردووە، بەجۆرێک وڵاتەکە کاتی پێویستی نییە بۆ بوژانەوەی دوای کارەساتەکان.

لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی توێژینەوەکانی گۆرانکارییە ژینگەییەکان دەریانخستووە، تێکڕای ماوەی نێوان کارەساتە سروشتییەکان لە ساڵانی هەشتاکاندا 82 ڕۆژبووە لەکاتێکدا لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا (2016 – 2021) ئەو ماوەیە بۆ 18 ڕۆژ دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

دەروازەی حاجی ئۆمەران: دەستبەسەر 100 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share