سێ چەكداری داعش كوژران و 21 سەركردە و چەكداریان دەستگیركران

سێ چەكداری داعش كوژران، لە كەركوك و سێ پارێزگای تریش 21 داعش دەستگیركران لە نێویاندا سەركردەی ڕێكخراوەكە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، سێ چەكداری داعش لە ئەنبار كوژراون و ئاشكرایكرد، ئۆپەراسیۆنەكە شەڕێكی سەختی بەخۆیەوە بینیوە و چەندین جۆر چەك بەكارهێنراون.

هاوكات دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، هێزەكانی شەش تیرۆریستی داعشیان لە كەركوك دەستگیركردووە كە یەكێكیان سەركردە بووە و كاریان تەقاندنەوەی بۆرییەكانی نەوت بووە، لەگەڵ دەستگیركردنی شەش چەكدار و كاربەدەستی تری ڕێكخراوەكە لە نەینەوا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگاكە، چوار چەكداری تری داعش لە دیالە دەستگیركراون و دانیان بەوەدا ناوە كە ئەركیان گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بووە بە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە چیای حەمرین.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، پێنج چەكداری داعش كە وەك مەفرەزەی ئاسایش كاریانكردووە و بۆسەیان بۆ هاوڵاتییان داناوە، لە ئەنبار دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

لە عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ كرایە پشوو

بابەتی دواتر

سعودیە و میسر یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانیان دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share