هەر كەس ئارەزووی دامەزراندنی هەیە دەتوانێت سەردانی بەشی كارگێريی شارەوانی بكات.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، پێویستیان بە 20 كەس بە شێوەی گرێبەست بۆ شارەوانی هەیە هەر كەسێك خوازیارە دەتوانێت ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەردانی بەشی كارگێریی شارەوانی بكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەڵەبجە تێیدا هاتووە،” لەڕێگەی بانگەوازێكی ئاشكراوە هاوڵاتییانی هەڵەبجە ئاگاداردەكەینەوە پێویستمان بە 10 كەس هەیە وەكو باخەوان بەشێوەی گرێبەست لە بەشی باخچەكان”.
ئاماژە بەوە كراوە، “پێویستمان بە 10 كەسی دیكە هەیە وەك چاودێر و هەركەس خوازیارە دەتوانێت لە ڕۆژی یەكشەممە 22ی ئایاری 2022 سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانی بەشی كارگێڕی بكات و دوا وادە ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئایاری 2022ـە بەپێچەوانەوە ناتوانرێت داواكاری بۆ دامەزراندن پێشكەشبكرێت.
داواكارپێویستە ئەم مەرجانەی لای خوارەوەی تێدا ڕەچاوكرابێت:-
1.دانیشتووی هەڵەبجە بێت.
2. تەمەنی لەنێوان 20 ساڵ بۆ 50 ساڵ بێت.
3.خاوەنی هیچ بڕوانامەیەك نەبێت.
4. باری تەندروستی گونجاوبێت