پارێزگای ھەولێر: 11 كەس بەهۆی پشێوییەكانی شەوی ڕابردووەوە دەستگیركراون

لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، پارێزگای ھەولێر نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەو پشێوییانەی لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا لە هەولێر دروستبوون و چەند گەنجێک هێرشیان کردە سەر ژمارەیەك ئۆتومبێلێی گەشتیارانی شارەکانی بەغداد و پارێزگاکانی تری عێراق، کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ سەردانی هەولێر-یان كردبوو.

پارێزگای ھەولێر جەختدەكاتەوە كە تۆمەتبارەكان ڕێوشوێنی پێویستیان بەرانبەر گیراوەتەبەر و “یازدە کەسیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیرکراون ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.”

لە ڕاگەیاندراوەكەدا كە ئەمڕۆ هەینی 1ی كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە، پارێزگای ھەولێر دەڵێت، “ڕێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.”

دەقی ڕاگەیاندراوەكە

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای ھەولێرەوە

بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر. هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و یازدە کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێک، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

پارێزگای ھەولێر

بابەتی پێشتر

هەوڵی تەقاندنەوەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری عێراق دەدرێت

بابەتی دواتر

مێرگەپان.. باوك و كچێك ‘بەهۆی غازەوە خنكان’

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share