لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی 239 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەڕوات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك بە خێرایی 239 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەڕوات بۆیە تكایە یاری لەگەڵ مەرگ مەكەن.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم وێنەیەی بڵاوكردووەتەوە و تكا لە شۆفێران دەكات دەڵێت، “تكایە یاری لەگەڵ مەرگ مەكەن وەك لە كامێراكانی چاودێریی خێرایی تۆماركراوە كە ئەمڕۆ خێرایی ئۆتۆمبێلێك لە كامێراكانی چاودێریی خێرایی تۆماركراوە، كە خێراییەكەی (239)كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

دەشڵێت، “دەزانن كێشی ئۆتۆمبێلێك لەو خێراییە، تەنها چەند كیلۆگرامێك دەمێنێتەوە”؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنین

وەزیری پێشمەرگە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران ڕادەگەیەنێت. شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی…
Total
0
Share