بۆ یەکەمین جار.. کتێبێکی فیکریی بەختیار عەلی بە ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە

بەرهەمێکی فیکریی بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆشنبیر بە ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە و یەکەمین جارە کۆمەڵەوتاری نووسەرێکی کورد لەلایەن دەزگایەکی چاپی جیهانییەوە وەربگێڕدرێت.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەم ساڵدا، کتێبێکی فیکریی بەختیار عەلی بە ناونیشانی “خەندەکەی دیکتاتۆر”ـەوە لەلایەن دەزگای “یونیۆنسڤێرلاگ”ـەوە بڵاوبکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمە یەکەمین جارە کۆمەڵەوتاری نووسەرێکی کورد لەلایەن دەزگایەکی دیار و بەناوبانگی وەک “یونیۆنسڤێرلاگ”ـەوە وەربگێڕدرێت و بڵاوبکرێتەوە.

بڕیارە کتێبەکە لە 22ی ئابەوە لە بازاڕ و کتێبفرۆشییەکاندا بەردەست بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share