وەڵامدەداتەوە.. مەسک بە دەستدرێژیی سێکسی تۆمەتبارە

ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی لە تویتەر ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە دەستدرێژیی سێکسیی کردبێتە سەر کارمەندێک لەناو فڕۆکەیەکی تایبەتدا.

پێشتر لە ڕاپۆرتێکی پێگەی “بیزنس ئینسایدەر”ـدا هاتبوو، کۆمپانیای سپەیس ئێکس-ی مەسک لە ساڵی 2018ـدا بڕی 250 هەزار دۆلاری داوە، بۆ لابردنی داوایەکی یاسایی لەسەر دەستدرێژیی سێکسی، کە لەلایەن ژنەکارمەندێکی ناو فڕۆکەوە ئاراستەکراوە و مەسکی تۆمەتبارکردووە، بەوەی داوایکردووە لە بەردەمیدا خۆیڕووتبکاتەوە.

هەروەها ژنێکی دیکەی هاوڕێی ئەوەی داواکەی ئاراستەکردووە، شایەتیی لەسەر ڕێکەوتنێکی نهینیداوە بۆ لابردنی داواکە.

لەمبارەیەوە مەسک ڕایگەیاندووە، “دەبێت ئەم هێرشانەی دەکرێنە سەر من بە چاوێکی سیاسی ببینرێن، ئەمە شێوازە پیسەکەی ئەوانە. بەڵام هیچ شتێک ڕێگرم نابێت لەوەی شەڕ بۆ داهاتوویەکی باشتر و مافی ئازادیی ڕادەربڕین بکەم”.

هەروەها، “هەر بۆ بیرهێنانەوە، ئەو تۆمەتانە بە هیچ جۆرێک ڕاست نین”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ گۆڕی لیا هەڵدەدرێتەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ فینلەندا ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share