كتێبی (نیوەڕێ) بڵاوكرایەوە.. تایبەتە بە کۆچ و نەهامەتییەكانی گەیشتن بە ئەوروپا

کتێبی “نیوەڕێ”، كە باس لە نەهامەتییەکانی ڕێگا نایاساییەکانی کۆچ بەرەو ئەوروپا ‏دەکات، لەلایەن چاپخانەی حەمدی لە سلێمانی لە دووتوێی 200 لاپەڕەدا چاپ و ‏بڵاوكرایەوە.‏

زامدار ئەحمەد نووسەری كتێبەكەیە، دەڵێت، “كتێبەکە کاتێک نووسراوە، كە خۆم یەكێك ‏بووم لە كۆچبەرە نایاساییەكانی ڕێگای ئەوروپا، لە كاتی دەستگیركردن و زیندانیم لە ‏زیندانی (لۆبۆمێز)ی شاری لۆبۆمێز-ی بولگاریا، سەرگوزەشتە و بیرەوەریی هاوڕێ ‏زیندانییەكان و خۆم نووسیوەتەوە”.‏

زامدار لە کتێبی “نیوەڕێ”دا باس لە بیرەوەرییەکانی ڕێگای کۆچ بەرەو ئەوروپا دەکات، ‏کە بەشێک لەهاوڕێ کۆچبەرەکانی، لەكاتی هەوڵیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا “كوێر بوون، ‏یان قاچیان شكێندراوە، یان سنگیان كون كراوە”. ‏

نووسەر دەڵێت، “دەشێت ئەم كتێبە وەكو یەكێك لە ڕێگاكانی هۆشیاركردنەوەی گەنجانی ‏كورد سەبارەت بە نەهامەتی و خراپی و ترسناكیی ڕێگای ئەوروپا سوودی هەبێت”.‏

بابەتی پێشتر

بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە هەزاران گەشتی ئاسمانیی سەری ساڵ هەڵوەشێندرانەوە

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسكی لە ڕۆژنامەیەكی دیكەشدا یەكەم بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share