لە سبەینێوە شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی پەیڕەودەكرێت

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، لە سبەینێوە شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پەیڕەودەكرێت و لە دەرەوەی بانكەكانیش ڕێكخستن كراوە تا قەرەباڵغی دروستنەبێت.

عەبدولرەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سبەینێوە شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پەیڕەودەكرێت و بەشێوەی كۆد، مووچەی سەرجەم خانەنشینانییەكان دابەشدەكرێت.

جەختیشی كردەوە، سەرجەم بەڕێوەبەری بانكەكان ڕاسپێردراون، مووچەی خانەنشینییەكان بەوشێوەیە دابەشبكەن.

ئاشكراشیكرد، لە دەرەوەی بانكەكانیش ڕێكخستن كراوە تا قەرەباڵغی دروستنەبێت.

هاوكات شۆخان عومەر، بەرێوەبەری بانكی مەڵكەندی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” وەك كارئاسانی بۆ خانەنشینانی شارستانی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی لە ڕۆژی شەممەوە بە پێی كۆدەكانی خانەنشینان، مووچەكانیان دابەشدەكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، كۆدەكان، (ژمارەی خانەنشینان) خۆیانە لەسەر پێناسەكانیان نووسراوە، بە پێی خشتەیەكیش كە دانراوە لە ڕۆژی شەممەوە، ئەو خانەنشینانەی كۆدەكانیان بریتیە لە ژمارە 10 هەزار، 11 هەزار، 27 هەزار مووچەكانیان دابەشدەكرێت.

هەروەها ڕۆژی یەكشەمەش كۆدی ژمارە 28 هەزار و ژمارە 29 هەزار دابەشدەكرێت.

ڕۆژی دوو شەممەش، مووچەی ئەو خانەنشینانە دابەشدەكرێت كە كۆدەكانیان ژمارە 30 هەزارو ژمارە 31 هەزارە، ڕۆژی سێشەممەش ژمارە 32 هەزار و ژمارە 33 هەزار دابەش دەكرێت و ڕۆژی چوارشەممەش كۆدەكانی ژمارە 34 هەزار و 35 هەزار و 36 هەزار، مووچەیان پێ دەدرێت.

بابەتی پێشتر

بەغداد 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی ڕەوانەكرد

بابەتی دواتر

4 خواردن کە نابێت بکرێنە بەفرگرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share