شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو پلەی گەرمی دەچێتە ژێر سفر

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سەرمایەکی بەهێز لەڕێیە و ئەمشەو پلەی گەرمی لە شاری سلێمانی 1 پلە دەچێتە سفری سیلیزی، هاوکات لە قەزای پێنجوێن دەگاتە 4 پلەی ژێر سفر.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەی شەممە، 28ـی شوبات، بەگشتی لە ناوچەکانمان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و سەرمای بەهێز بەردەوامی دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسمان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو و بەفر دەبارێت.

ئەو کەشناسە کوردە ئاماژەی بەوەشداوە، لەهەندێک ناوچە باران دەبارێت، بەڵام رێژەی دابارین لاوازدەبێت، سەرمایەکی بەهێزی دیکە لە رێیە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە دووبارە لە ناو پێنجوێن و دەوروبەری بەفر ببارێت.

ئەوەشی خستووتەڕوو، “لە 15ـی ئازار بەدواوە دۆخی بارانبارین لە ناوچەکانمان دەچێتەوە دۆخی ئاسایی و ئاستی بارانبارین لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەروو ئاستی ئاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە كە…
Total
0
Share