هەرێمی كوردستان.. 68 هاوڵاتی دوای گەڕانەوەیان لە هیندستان 14 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 10ی ئایار، 68  هاوڵاتیی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان دەبێت 14  ڕۆژ کەرەنتین بن.

دوای ئەوەی زنجیرەی نوێی كۆرۆنا لە هیندستان بڵاوبووەوە و زۆرینەی وڵاتانی جیهان گەشتیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگرت، یان سانسۆریان کردووە، حکومەتی هەرێمیش ڕێنمایی تایبەتی بۆ گەڕاوەکانی هیندستان هەیە.

بەشێک لەو هاوڵاتییانەی هەرێم، کە لە هیندستانن، بۆ چارەسەری پزیشکی چوونەتە ئەو وڵاتە، حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاندووە، سەرەتا ئەو کەسانەیان گەڕاندووەتەوە، کە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە.

ڕۆژی 29ی نیسان، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی “کۆرۆنای جۆری هیندی” چەند بڕیارێکی دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە، هەر کەسێک ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێتەوە هەرێم، کەرەنتین دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە چەند ڕێنماییەکەدا بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگادارکردبووەوە، هەر کەسێک لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێتەوە، پێویستە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێت.

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتیی تەندروستیی هەرێم هەر کەسێک لە وڵاتی هیندستانەوە بگەڕێتەوە، ئەگەر دووجاریش پشکنین بکات و نێگەتیڤ بێت، ئەوا هەر دەبێت لە ماڵەوە کەرەنتین بکرێت و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە چاودێریی دەکرێت.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس بۆ بەرشلۆنە: دەستبەرداری دی لێخت نابین

بابەتی دواتر

یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەگوێزرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. لە چوارقوڕنە ماڵێک سوتا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵێکی ئۆردوگای چۆمان ئاگر کەوتەوە و هۆکاری ئاگرکەش شۆرتی کارەبا بووە. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share