ئاژانسێكی ئەڵمانی بەردەوامە لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی هاوشێوەی ئۆلاف شۆڵتس-ی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بۆ دەركەوتنی لە فیلم یان ڕیكلام یان بەرنامە تەلەفزیۆنییەكاندا، بەڵام كارەكە لەبەر چەند هۆیەك ئاسان نییە و چەندین داواكاری ڕەتكراونەتەوە.
یەكێك لە ئاژانسە ئەڵمانییەكان لە ساڵی 1998ەوە سەرقاڵی گەڕانە بەدوای كەسانی هاوشێوەی سیاسییە بەناوبانگەكان بۆ دەركەوتن لە فیلم، تەلەفزیۆن و ڕیكلامی كۆمپانیاكان، تائێستا نەتوانراوە پاڵێوراوێكی گونجاو بۆ ڕۆڵی ئۆلاڤ شۆڵتس- ڕاوێژكاری ئەڵمانیا نەدۆزراوەتەوە. یەكێك لە هەوڵەكان بەهۆی كێش و درێژییەوە شكستیهێناوە.
پەنجا كاندید داواكارییان پێشكەشی ئاژانسەكە كردووە بۆ دەركەوتنی وەك هاوشێوەی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، بەڵام هیچكام لە كاندیدان نەیانتوانیوە سەرجەم تایبەتمەندییە پێویست و ویستراوەكانیان كۆبكەنەوە، وەك ئەوەی سایتی (دیر شپیگڵ)ی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە.
لە وەتەی هەڵبژاردنی گشتی لە پایزی 2021 ئەندامدراوە ئاژانسە ئەڵمانییەكە بەدوای كەسێكدا دەگەڕێت هاوشێوەی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بێت، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
سەرەڕای بوونی ملیۆنان كەس بە سەری ڕووتاوەی هاوشێوەی ئۆلاڤ شۆلتس و برۆی شێوە V، و دیمەنی دەموچاوی نزیك لێی بەڵام پێوەری زۆری گرنگ هەن، وەك ئەوەی یوخن فلۆرستید-ی بەڕێوەبەری ئاژانسەكە دەیڵێت.
یوخن هیوای زۆرە كە لە كۆتاییدا بتوانێت هاوشێوە ڕاستەقینەكەی شۆڵتس بدۆزێتەوە دوای ئەوەی لە یەكێك لە كاندیدەكاندا زۆر نزیكبووەوە، ئەمەی دواییان سەرەڕای ئەوەی زۆرێك لە پێوەرەكانی تیابوو، لە كۆتاییدا دەركەوت كە بە 15 سانتیمەتر لە ڕاوێژكار درێژترە، جگە لەوەی كێشیشی 30 كیلۆ زیاترە.
بەڕێوەبەری ئاژانسەكە باوەڕی وایە خەڵكێك هەیە كە لە ڕاوێژكار بچێت، بەڵام داواكارییان پێشكەش نەكردووە بەهۆی سڵكردنەوەیان لە گێڕانی ڕۆڵی سیاسییەك و هەر توانجێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بۆیە هیوای لەدەستنەداوە و سوورە لەسەر گەڕان و هەوڵی دۆزینەوەی هاوشێوەكەی.