ئەمڕۆ رۆژی یادکردنەوەی قوربانیانی هاتوچۆیە

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان 17 ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ دیاریکردووە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ساڵی 2018 1.35 ملیۆن کەس ساڵانە بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدەن، هەرچەندە هەوڵی زۆر دراون بۆ کەمکردنەوەی ئامارەکان بەڵام تا ئێستا بەگوێرەی پێویست نین.

هەر بەپێی ئامارەکان تا ئێستا و لە جیهاندا رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکاری یەکەمی مردنن لە کەسانی تەمەن (5-29) ساڵاندا.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم، تەنها لە ساڵی 2024 دا، زیاتر لە سێ هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون و نزیکەی 350 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو عەینە حاجی عەلی ئەمین هاوسەری خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، د. هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی…
Total
0
Share