لیندزی گراهام وەڵامی لێدوانەکانی تۆم باراک دەداتەوە

دەربارەی لێدوانێکی باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەکە بۆ کاروباریی سوریا لەسەر “رێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی” سیناتۆرێک وەڵامی دەداتەوە.

لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمیی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، بەهیچ شێوەیەک پشتگیریی لە لێدوانەکانیی تۆمباراک ناکات و ئەوەی ئەو لە وتارێکدا لە میانەی بەشداریکردنیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا ڕایگەیاندبوو لەڕووی سیاسییەوە لاوازە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێز لە وتەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەکە بۆ کاروباریی سوریا دەگرێت، بەڵام بە تەواوەتی دژ بەو لێدوانانەیە و بەشێک لێدوانەکانی ڕاوبۆچوونی خۆیەتی نەوەک سیاسەتی واشنتن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لە تورکیا دەستیپێکرد و تێیدا تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی وڵاتەکە بۆ کاروباریی سوریا ڕایگەیاندبوو، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە زمانی هێز تێگەیشتنیان هەیە و ڕێککەوتنی لوبنان و ئیسرائیلیش جێگەی متمانە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. هەوڵێك بۆ زیانگەیاندن بە كورد لە ئارادایە و كورد بەرپەرچی دەداتەوە

جگە لە پارێزگای كەركوك، بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی تر لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دا پەسەندكراون، پەرلەمانتارێكی كورد زانیاری لەبارەی…
Total
0
Share