بەرپرسێکی ئەمریکی: بایدن دەیەوێت بەرلە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لەگەڵ ئێراندا بگاتە ڕێککەوتن

بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایانکرد کە جۆ بایدن دەیەوێت بەر لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئێران سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بگەنە ڕێککەوتن.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیانە ڕایانگەیاندووە، کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێیوایە بەردەوامیی گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران تا مانگی ئاب کارێکی مەترسیدارە و دەبێت بەرلە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە ڕێککەوتن بکرێت.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، ئەگەری هەیە ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێککەوتن.

ئێستا گفتۆگۆکانی ڤیەننا سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامە و پێدەنێتە شەشەم گەڕی دانوستانەکانیەوە.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نێد پرایس ڕایگەیاند، هیچ خشتەیەکی زەمەنیی دیاریکراو بۆ گەڕی شەشەمی دانوستانەکان نییە و ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن هێشتا ماون.

پێشتریش بەرپرسانی ئەوروپی ئاشکرایانکرد کە دانوستانەکان بەردەوام دەبن و هەڵبژاردنەکانی ئێران نابنە هۆکاری ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی ڤیەننا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share