تەنها لە ماوەی 5 ڕۆژدا 8 كەس لە هەولێر و دهۆك كوژراون

لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابروودا، هەشت كەس لە هەولێر و دهۆك و ناوچە كوردستانییەكانی نێوان دهۆك و موسڵ كوژراون كە پێنجیان لە یەك ڕووداوی تەقەكردندا بوونە قوربانی.

دوێنێ هەینی لە گوندی كەورەبەن-ی سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕووداوێكی تەقەكردندا پێنج كەس كوژران. شەڕەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیی كۆن و زەویوزارەوە هەڵگیرسا و چوار ئەندامی یەك خێزان كە باوكێك و سێ كوڕەكەی بوون، لەگەڵ ئامۆزایەكیاندا كوژران.

پێش ئەم ڕووداوە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا دوو ژن لە هەولێر و دهۆك لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە كوژرابوون و ژنەكەی دهۆك بە وایەر لەلایەن هاوسەرەكەیەوە خنكێندرابوو.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگەش تەرمی گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بە سەربڕدراوی لە ناحیەی باشیك-ی سەر بە قەزای شێخان دۆزرایەوە و تا ئێستا كەس بە تۆمەتی كوشتنی دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لەبەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share