بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار، تۆڕی رووناكی بۆ شەقامێک دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ـی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/ رۆژهەڵات، به بڕی زیاتر له (181) ملیۆن دینار، پڕۆژەیەكی كارەبا كە لە دوو بڕگە پێكدێت، جێبه‌جێده‌كرێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، پڕۆژه‌كه بریتییه له:
– چاكسازیكردن لە تۆڕی كارەبای پەستان بەرز و پەستان نزمی (L.T و H.T)ی فیدەری (305) لە سنووری هۆبەی چاكسازیی مەڵكەندی.
– رووناككردنەوەی شەقامی 30 مەتری له گەڕەكی ئیسڵاح – ئازادی.
– كۆی بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 181 ملیۆن و 839 هەزار دینار.
– پڕۆژەکەش له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات سەرپەرشتیی دەكرێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای تۆكمە جێبه‌جێده‌كرێت، بڕیاره له ماوه‌ی (120) رۆژدا، كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.