بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ جینین پلاسخارت كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و ڕایدەگەیەنێت، “نەک بەتەنیا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵکو بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.

لە دیدارەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە ببێتە مایەی رەزامەندی هەموولایەک و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سووربوونی یەکێتی بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی هەمووان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “دەبێت بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان بنەمای کارکردنی داهاتوومان بێت و باوەڕی تەواومان بەم پرەنسیپە هەیە”.

لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدێکی کورد بۆ ئەو پۆستە، سەرۆکی یەكێتی بەرچاوڕوونی دایە نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی، “ئێمە لە سەرەتاوە نەک بەتەنیا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵکو بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە لە بەغداد. پۆستی سەرۆک کۆماریش بۆ ئێمە هەر لە چێوەی هەوڵدانە بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: سیستمی پریپەید بارگرانی سەر فیدەرەکان بەڕێژەی 400% کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە شارێکی عێراق یادی مەولود بە شەڕ کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
Total
0
Share