ئاسایشی دەربەندیخان تۆمەتبارێکی لەکاتی بریندارکردنی کەسێکدا دەستگیرکرد

ئاسایشی دەربەندیخان ڕایگەیاند، کەسێکیان لەناوبازاڕی شارەکەدا دەستگیرکردووە، کە تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریکردووە.

ئاسایشی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تەقەکەرەکە خەڵکی چەمچەماڵە و بۆ تاوانەکە هاتووەتە دەربەندیخان، بەڵام لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە”.

ئاسایش ڕاشیگەیاند، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

ئاسایشی دەربەندیخان، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە بۆ ئەو تاوانە سەردانی دەربەندیخانی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لەسەر قەڵای هەولێر ئامادەسازی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share