زمانی کوردیی ناوەندی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاددەکرێت

زمانی کوردیی ناوەندی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاددەکرێت و لەم چەند ڕۆژەدا كارادەبێت.

لە خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵدا كە تایبەتە بە نووسین و دوای دانانیان تێكستەكان ڕاستەوخۆ لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە وەردەگێڕێت، زمانی كوردیی ناوەندی (سۆرانی) زیادكرا.

بەپێی كۆمپانیای گووگڵ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییەكە بۆ گشت بەكارهێنەرانی “گووگڵ ترانزڵەیت” كارادەبێت و بەكارهێنەران دەتوانن تێكستەكانیان لە زمانەكانی دیكەوە بۆ زمانی كوردی و بە پێچەوانەشەوە وەربگێڕن.

پێشتر شێوەزاری كرمانجیی سەروو بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادكراوە و ئەو خزمەتگوزارییە بەردەستە، لەگەڵ زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی-شدا زمانی كوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر بەرەوپێش دەچێت و دەناسرێت و كوردان ئاسانتر دەستیان دەگات بە زانیاری و دەق لە زمانەكانی تری جیهانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت نزیکەی دوو هەزار کارمەند دووردەخاتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی هەزار و 900 کارمەند دووردەخاتەوە. میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دوای کڕینی کۆمپانیای گەیمینگ…
Total
0
Share