بەر لە نیو ملیار ساڵ روویداوە.. جەیمس وێب پێكدادانی گەردوونیی نێوان دوو گەلەئەستێرە ئاشكرادەكات

زانایانی گەردوونناس توانییان كارەساتێكی پێشوو كە بەسەر گۆی زەویدا هاتووە ئاشكرابكەن، دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە نیو ملیار ساڵ پێشتر، بەڵام دەبێتەهۆی سەرلەنوێ نەخشەكێشانی مێژووی گەردوون و پەرەسەندنی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی، هەروەها گرنگییەكی زۆری هەیە لە بواری دیاریكردنی رێڕەویی مرۆڤایەتی.

راپۆرتێك كە رۆژنامەی (میترۆ- Metro)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، تەلیسكۆپی (جەیمس وێب)ی سەر بە ئاژانسی ئاسمانگەری ئەمریكی (ناسا) كارەساتێكی باوەڕپێنەكراوی تۆماركردووە تەمەنی نیو ملیار ساڵە.

بەپێی ئەو وردەكارییەی زانایانی ئەمریكی ئاشكرایانكردووە، لەڕێی ئەو دۆزینەوەیەوە توانیویانە تێڕوانینێكی دیكە لەبارەی مێژووی گەردوونەوە بهێننەدی.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو كارەساتەی ئاشكراكراوە بریتییە لە “بەریەككەوتنی گەردوونی لەنێوان دوو گەلەئەستێرە كە بەر لە نیو ملیار ساڵ روویداوە”.

ئەو وێنەیەی لەرێی تەلیسكۆپەكەوە گیراوە خولگەیەكی درەوشاوە لە هەردوو رەنگی سوور و پرتەقاڵی نیشاندەدات كە ئەستێرەی پرشنگدار لەناویدا دەردەكەوێت، ئەوەش لە دووریی 120 ملیۆن ساڵی رووناكی. لەگەڵ ئەوەشدا تێكەڵەكە لە ئەستێرە و تەپوتۆز ئاماژەیە بۆ رابردووی، ئەو راستییەش دەسەلمێنێت كە رۆژێك لە رۆژان تەنها گەلەئەستێرەیەك نەبووە، بەڵكو دوو گەلەئەستێرە بووە.

زانایان دەڵێن، لەكاتی بەریەككەوتنی گەلەئەستێرەكان دەبێتەهۆی ئاراستەكردنی غاز و تەپوتۆزی پێویست پێكەوە بۆ دروستكردنی ئەستێرەی نوێ. دەشتواندرێت ئەوە لە ناوچە زۆر رووناكەكاندا ببینرێت.

تیمی توێژینەوەكە دەڵێت، بەریەككەوتنی گەلەئەستێرەكان بووەتەهۆی دروستكردنی NGC 3256 بۆ تەقینەوەی رووناكی بۆ دروستكردنی ئەستێرەیەك كە دەتوانرێت لە بەشە روونەكانی وێنەكەدا ببینرێت.

زانایان دەڵێن، ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتوون دەشێت زیاتریان فێربكات دەربارەی پێكهاتنی گەلەئەستێرەكەمان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: دوا مۆڵەت بۆ تۆماركردنی چەك راگەیەندرا

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە، لیوای 20ی پێشمەرگە دەستبەكاردەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share