“دەمت دابخە”.. سەرۆکی بەرازیل بە توندی وەڵامی دیکاپریۆ دەداتەوە

جایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی بەرازیل بە توندی وەڵامی لیۆناردۆ دیکاپریۆی دایەوە، پاش ئەوەی ئەستێرەکەی سینەمای ئەمریکی داوایکرد پارێزگاری لە دارستانەکانی ئەمازۆن بکرێت.

بەپێی تۆڕی “سی ئێن ئێن”، بۆلسۆنارۆ لە بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیی “ئەلفۆرادا”دا گوتوویەتی، باشتر وایە “دیکاپریۆ دەمی دابخات”.

ئەمە لەکاتێکدایە چالاکوانانی ژینگە، سەرۆکی بەرازیلی سەربە بەرەی ڕاست تۆمەتباردەکەن، بەوەی گوێ بە کەشوهەوا و ژینگە نادات و لە ماوەی دەسەڵاتی ئەودا بارودۆخی دارستانەکانی ئەمازۆن خراپتر بووە.

ئەم وەڵامەی سەرۆکی بەرازیل پاش زنجیرە تویتێکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ دێت، تێیاندا داوای لە گەنجانی بەرازیل کردووە لە هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری داهاتوودا دەنگیان بەو پاڵێوراوانە بدەن کە پشتگیری پاراستنی ژینگە و دارستانەکانی ئەمازۆنن.

سەبارەت بە پرسی ژینگە و دارستانەکانی ئەمازۆن، دیکاپریۆ جەختیکردبووەوە، “ئەوەی لەوێ ڕوودەدات، بۆ هەموومان گرنگە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ…
Total
0
Share