هەموو جۆرەكانی مۆبایل بە یەك وایەر بارگاویدەكرێنەوە

یەكێتیی ئەوروپا پڕۆژەیەكی ئامادەكردووە لەبارەی ئامێرەكانی مۆبایلەوە و دەیەوێت كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئەو ئامێرە ناچاربكات یەك جۆر وایەری بارگاویكردنەوە بەكاربهێنن.

یاسادانەرانی یەكێتیی ئەوروپا، پڕۆژەكەیان پەسەندكرد و دەڵێن، ماوەی 10 ساڵە فشار لە كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایل دەكەن بارگاویكەرەكان یەكبخەن، بەڵام ئەوان نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن، بۆیە پڕۆژەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكردووە و بە جێبەجێكردنی، “ژیانی بەكارهێنەرانی ئامێرەكان ئاسانتردەبێت و پارەیان بۆ دەگەڕێتەوە”.

بەپێی پڕۆژەكەی یەكێتیی ئەوروپا، بارگاویكەرەكانی سامسۆنگ و ئایفۆن نامێنن و هەموو ئامێرەكانی مۆبایل، تابلێت و كامێراكان بە وایەری جۆری “تایپ سی” بارگاویدەكرێنەوە.

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی ناڕازییە لەو پڕۆژەیە و دەڵێت، “زیان لە پرۆسەی داهێنان دەدات و ئەگەر جێبەجێبكرێت، چەندین گرد لە پاشماوەی ئەلیكترۆنی دروستدەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی چینی دەیەوێت پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی درووستبکات

کۆمپانیای شاومی چینی، سەرقاڵی درووستکردنی پڕۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی. بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە تەکنلۆژییەکانی چین، کۆمپانیای…
Total
0
Share