لە گوڵاڵە داعش پەلاماری سوپای عێراقیدا

شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقیانداوە و دوو سەربازی سوپای عێراق كوژراون و دوانی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستییەوە، شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە پەلاماری هێزەكانی سوپای عێراقیانداوە و بەهۆیەوە دوو سەربازی عێراقی كوژراون و دوانی دیكەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەكرد، هەفتەی ڕابردوو لە سنووری ناحیەكە تیرۆریستانی داعش بازگەیەكیان دانابوو دوای ئەوەی سوپای عێراق بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش بوونەوە و بەهۆیەوە سەربازێكی سوپای عێراق كوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
Total
0
Share