قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێت

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کێشەکانی هەرێم و بەغداد بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، “پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغداد بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێتی کار دەکات تا کێشەی مووچە و بودجە و هەموو کێشەکانی دیکە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن چارەسەر بکات و داوای جێبەجێکردنی ماددە بە ماددەی دەستوور لەلایەن هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە دەکات”.
ئاشکراشیکرد، “ئەگەر یەکێتی بە کورسی و قورساییەکی زیاترەوە لە بەغداد ئامادەبێت، دەتوانێت کاری گەورە بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای ژمارەیەک دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بڕدرا و سزای پێبژاردنیان بۆ ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: بە زووترین کات دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کێشە تەکنیکییەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەبوو چارەسەرکرا…
Total
0
Share