وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە چارەسەردەبن.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزیری دارایی پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری بەشێك لە بانكەكانی سنووری پارێزگای هەولێر.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكان كرد كە لەماوەیەكی كەمدا توانییان مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەبێ كێشە و گرفت دابەشبكەن.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تیشكخرایە سەر هەنگاوەكانی وەزارەت بۆ چاكسازی و ڕێكخستنەوەی بانكەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و رایگەیاند لە رێگای بەرەوپێشبردنی سیستمی بانكییەوە لە ئاییندەیەكی نزیكدا كێشەكانی بەردەم شێوازی دابەشكردنی مووچە بەتەواوی چارەسەردەبن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزیری دارایی و ئابوری داوای لە بەڕێوؤبەری بانكەكان كرد لە چوارچێوەی ئەو رێنمایی و دەسەڵاتانەی پێیان دراوە كارئاسانی تەواو بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و فەرمانگەكان و كۆمپانیاكان و بەڵێندەران بكەن.