پێچەوانەی پێشبینییەکانی پێشوو خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بوونی نمەباران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لەسەرەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، کەشناسی پێشبینیی زیاتربوونی خۆڵبارین دەکات لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی لە دواینیوەڕۆی سبەینێوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
Total
0
Share