هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار لە زەوی نزیکدەبێتەوە

هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار لە زەوی نزیکدەبێتەوە و بە خێرایی 34 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەلایدا تێپەڕدەبێت.

ناوەندی فەلەکناسیی جیهان بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێدەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو 29 ی حوزەیران کاتژمێر 1:41 خولەکی بەرەبەیان هەسارۆچکەی 2024 MK بە لای زەویدا تێپەڕدەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیرەی هەسارۆچکەکە 187 مەترە و 295 هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە و بە هەسارۆچکەیەکی مەترسیدار ناودەبرێت.

ئاشکراشیکرد، هەسارۆچکەکە بە خێرایی 34 هەزار کیلۆمەتر بەلای زەوییدا تێپەڕدەبێت و دەبریسکێتەوە، بۆیە دەکرێت کەسێک بە چاوی ئاسایی بتوانێت بیبینێت، بەهۆی رووناکییەکەی و نزیکی لە زەوییەوە.
جەختیشیکردەوە، تا ساڵی 2028 دیاردەی لەم شێوەیە ئەگەری دووبارەبوونەوەی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات.. مرۆڤایەتی لەسەر وێرانکردنی خۆی بەردەوامە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایەتی “تێڕوانینێکی هەڵەی هەیە بۆ مەترسییەکان”، چالاکییەکانی مرۆڤ و ڕەفتارەکانی کە هۆکارن بۆ گۆڕانکارییەکانی…
Total
0
Share