ئەنفلۆنزای باڵندە گواسترایەوە بۆ مرۆڤ و یەكەم تووشبوو تۆماركرا

ئەنفلۆنزای باڵندە سەریهەڵدایەوە و تووشبوونی یەكەم مرۆڤ بەم شەپۆلەی پەتاكە لە ئەمریكا تۆماركرا و ملیۆنان قەل و مریشك مرداربوونەتەوە.

تووشبووەكە زیندانییە لە گرتووخانەی كۆلۆرادۆ، ناوەندی ئەمریكا بۆ قەلاچۆكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن دەڵێت، تووشبووەكە پیاوێكە لە ماوەكانی كۆتایی سزای زیندانیكردندایە، ئەركی دەرهێنانی مریشك بووە لە كێڵگەیەك كە مریشكەكانی تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون.

لیزا وایلی وتەبێژی چاكسازییەكانی كۆلۆرادۆ ئاشكرایكردووە، تووشبووەكە و چەند زیندانییەكی تر براونەتە كێڵگەكە بۆ كوشتنی مریشكەكان و دەرهێنانیان و دەڵێت، 58 هەزار مریشك لەو كێڵگەیەدا تووشی ئەنفلۆنزا بووبوون.

ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا، لەگەڵ ئەوەی هۆشداری بە خەڵك دەدات خۆیان لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە بپارێزن، دڵنیایی دەدات لەوەی “دۆخەكە ترس و دڵەڕاوكێ ناخوازێت، چونكە تا بەركەوتنی ڕاستەوخۆت لەگەڵ باڵندە و پەلەوەری تووشبوودا نەبێت، تووشی پەتاكە نابیت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share