هۆشداری لە بەکارهێنانی جێگرەوەکانی شەکر دەدرێت

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بەکارهێنانی بەردەوامی جێگرەوەکانی شەکری دەستکرد دەدات و بە هۆکاری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشییە درێژخایەنەکان هەژماری دەکات.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “ئەو بەرهەمە دروستکراوانەی وەک جێگرەوەی شەکری سپی بەکاردەهێنرێن هیچ کاریگەرییەکان لەسەر دابەزاندنی کێش نییە و ئەگەری هیچ نەخۆشییەکیش کەم ناکەنەوە”.

ئاشکراشیکردووە، “ئەو جۆرە بەرهەمانە هیچ سوودێکیان بۆ کەمکردنەوەی چەوری جەستەی منداڵ و پێگەیشتووش نییە”.

هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “بەکارهێنانی درێژمەودای ئەو مەوادانە دەبێتە هۆی شەکرەی جۆری دووەم و جەڵتەی مێشک و دڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکە”.
داواشدەکات، “وا باشترە بیر لە بەکار‌هێنانی ئەو خواردنانە بکرێتەوە کە شەکری سروشتی تێدایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share