لێكۆڵینەوەیەك: كەسانی گەشبین تەمەندرێژتر و تەندروست باشترن

زۆركات كە پێشهاتێكی نوێ ڕوودەدات ئەگەر بۆ داهاتووبێت، باس لە گەشبینی و لایەنی ئەرێنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاڵنگارییە قورسەكان دەكرێت، ڕەنگە زۆرێكمان درك نەكەین گەشبینی كاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستە و لایەنی دەروونی دەبێت.

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەسەر كەسانی گەشبین ئەنجامدراوە دەریخستووە ئەو كەسانەی گەشبینن بۆ پێشهاتەكان، تەمەنیان درێژتر دەبێت و تەندروستییان باشترە لەو كەسانەی ڕەشبینانە بیردەكەنەوە، چونكە كەمتر فشار لەسەر خۆیان دروستدەكەن و گرنگیشیان بە لایەنی سۆزداری داوە.

هاوكات، د. لوینا لی، پزیشكی دەروونناسی و مامۆستا لە زانكۆی بۆستن ڕایگەیاند، كەسانی گەشبین كەمتر مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكان لەسەرە بەتایبەت كە كاتێك دەچنە تەمەنەوە.

بابەتی پێشتر

شێوەکارێکی بەناوبانگی ئەمریکی هونەرەکەی لە ژنێکی ئۆکرانییەوە بردووە

بابەتی دواتر

فیفا دەرگای بۆ یاریزانانی خوولەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share