پوتین هۆشداریدەدات: چەكەكانمان بۆ خۆبادان نییە بۆ بەكارهێنانە

سەرۆكی ڕوسیا هۆشداریدەداتە لایەنە دەرەكییەكان لە دەستێوەردانە ڕووداوەكانی ئۆكرانیا و بەڵێنی وەڵامی جەرگبڕ دەدات و دەڵێت، ڕوسیا لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی ستراتیژی چەكێك بەكاردێنێت كە هیچكام لە دوژمنەكانی نییانە.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لە وتەیەكدا لە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان لە كۆمەڵەی فیدراڵی ڕوسی لە پترسبۆرگ وتی، هەموو بڕیارەكان لەمبارەیەوە ئامادەیە.

وتیشی، “هەموو توانایەكی ئەم جۆرە وەڵامدانەوەیەمان هەیە.. لەگەڵ چەك و كەلوپەلی سەربازی كە هیچ كەس ناتوانێت خۆی پێوە بابدات.. بەڵام ئێمە خۆبادانی پێوە ناكەین بەڵكو بەكاریدەهێنین”.

“ئەگەر كەسێك لە دەرەوە ویستی دەستێوەردان لە دۆخی ئۆكرانیادا بكات و هەڕەشەیەكی ستراتیژی و ناماقول دروستبكات، وەڵامدانەوەمان جەرگبڕ دەبێت، سەرجەم بڕیارەكان لەم بارەیەوە گیراونەتەبەر” پوتین وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، سەرجەم ئامانجەكانی پڕۆسە سەربازییەكەی ڕوسیا لە ئۆكرانیا بێگومان لێكۆڵینەوەی تیادەكرێت، بۆ زامنكردنی ئاسایشی دۆنباس و نیمچە دوورگەی قرمی ڕوسی و سەرتاسەری ڕوسیا.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە چێوەی پرۆسەیەكی سەربازیی دیاریكراودا دەستپێكردووە و تائێستا درێژەی هەیە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا دۆلفین بۆ پارێزگارییكردن لە بنكە دەریاییەكانی بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

هاوڕێیەتیی ڕوسیا و ئۆکرانیا "تێکشکێنرا"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share