ئەڵمانەکان روو لە ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن

دەنگدەرانى ئەڵمان روو لە ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن بەمەبەستى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى گشتى و پێشبینى گەڕانەوەى نەریتخوازەکان بۆ دەسەڵات دەکرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ ناوەندەکانى دەنگدان لە سەرتاسەرى ئەڵمانیا کرانەوە لەو هەڵبژاردنەى نەیتخوازەکان پێشەنگن و، چاوەڕوان دەکرێت راستڕەوى پەرگیر ئەنجامێکى پێوانەیى بەدەستبهێنێت.

زیاتر لە 59 ملیۆن دەنگدەر مافى دەنگدانیان هەیە لە نێوان کاتژمێر 8:00 تا 18:00 بەکاتى ناوخۆیى ئەو وڵاتە بەمەبەستى هەڵبژاردنى پێشوەختەى نوێنەران، کە دواى هەرەسهێنانى هاوپەیمانێتتییەکى ئۆلاف شۆلتس-ى راوێژکارى ئەڵمانی لە کۆتاییەکانى 2024، داواى ئەنجامدانى کرا.

هاوپەیمانیی میرتس، کە پارتى یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحى و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحى لەخۆدەگرێت، لە پێشەنگى راپرسییەکاندایە، بەڵام پێشبینى ناکرێت زۆرینە بباتەوە، بەوەش ناچاردەبێت بۆ پێکهێنانى ئیدارەى نوێى داهاتووى بەدواى هاوبەش و دروستکردنى هاوپەیمانیدا بگەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فۆربس: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست. ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا…
Total
0
Share