لە ئەفغانستان تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران روویدا

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناو پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران لە ئەفغانستان روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە نۆ کەس بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد عاسف وەزیری وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی بەلخی باکوور رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێک بە پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی باکوور تەقیوەتەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم پێنج کەس مردوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە تەقینەوە تیرۆرستییەکان لە ئەفغانستان بە شێوەی بەرچاو زیادیان کردووە، کە زۆرینەیان رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لێیان راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی بەیانی ئەمڕۆی لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنەی لە پوتین گرتووە
سەرۆكی لوك ئۆیڵ “لە پەنجەرەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرەكانی كۆمپانیای لوك ئۆیڵی ڕوسی، “لە پەنجەرەی ژوورێكی نەخۆشخانەوە كەوتەخوارەوە” و گیانیلەدەستدا. بەپێی هەواڵی ئاژانسی “تاس”ی…
Total
0
Share