فوئاد حوسێن لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم لە پەرلەمانە

كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن دەستیپێكرد.

كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بانگهێشتكردنی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە دەستیپێكرد و بانگهێشتكردنیشی لەسەر داوای فراكسیۆنی سەدرە.

لە كۆبوونەوەكەدا حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بانگهێشتكردنی وەزیری دەرەوە پەیوەندی بە پێشێلکاریی دووبارەی توركیاوە هەیە.

جەختیشی كردەوە، عێراقییەکان پێشێلکارییە یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ڕەتدەکەنەوە.

ڕوونیشیكردەوە، “سه‌رۆكی فراكسیونی سه‌در 50 واژووی په‌رله‌مانتارانی كۆكردبووەوە بۆ بانگهێشتكردنەكەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی پێشێلكارییه‌كانی توركیا و وڵاتانی دیكەی دراوسێیە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەموو شتێك بە خێرایی دەگۆڕدرێت و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی…
Total
0
Share