سەرۆکی کاتیی سوریا بڕیاریدا ئامادەی لوتکەی عەرەبی لە شاری بەغداد نەکات لەبری خۆی وەفدێک بە نوێنەرایەتیی بنێرێت.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوە کردووە و داوایلێکردووە بەشداریی لە لوتکەی عەرەبیدا بکات کە بڕیارە 17 ی ئەم مانگە لە شاری بەغداد بەڕێوەبچێت.
ئاشکراشیانکرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شەرع سوپاسی هەڵوێستی سودانی کردووە و جەختی لە گرنگی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبیدا کردووەتەوە و ئاشکرایکردووە نایەوێت بەهۆی ئامادەبوونییەوە سودانی و حکومەتەکەی رووبەڕووی رەخنە و شەرمەزاربوون ببێتەوە، هەر بۆیە ئامادەنابێت.
باسیانلەوەشکرد، شەرع بەڵێنیداوە وەفدێک بە سەرۆکایەتی ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوە بە نوێنەرایەتیی وڵاتەکەیان بەشداریی لە لوتکەکەدا بکەن.