شیرین یونس: دەسەڵاتداریی قەت وانابێت جەنابی براگەورە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنیت، لە ساڵڕۆژی شاڵاوكانی ئەنفالدا تازە بە تازە سەرۆكی حكومەت دەڵێت، “دەبێت حكومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بكاتەوە”.

شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، “دەسەڵاتداریی قەت وانابێت ،جەنابی براگەورە، سی و یەك ساڵە كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی كوردستان دادەنیشن بە دیار كۆرو كۆبوونەوەكانتان و بەڵێنە درۆیینەكانتان، بەڵام ئەوەی جێی سەرسووڕمانە تازە بە تازە سەرۆكی حكومەت دەڵێت، دەبێت حكومەتی عێراق قەرەبوویان بكاتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت،”ئێوە كاتێك بۆ مافی خەڵك بڕۆنە بەغداد ئەوسا دەتوانن بەو شێوەیە قسەبكەن، ئێوە مووچەی كەسوكاری شەهیدانتان بڕیوە، ئێوە قەرزی میلەتەكەتان نادەنەوە دەتانەوێت خەڵكانی دیكە قەرزتان بۆ بداتەوە”؟

شیرین یونس دەڵێت،”جیاوازيی ئێمەو ئێوەیە، پەیامی بەرپرسیارانە دەبێت وەك پەیامی سەركردایەتیی یەكێتی بێت و بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت، یەكێتیيەكەمان لەهەوڵی بەخۆداچوونەوەیە و لەماوەیەكی كورت دا ئەنجامی باش بۆ خزمەتی خەڵك دەبینین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە گفتوگۆداین و تاوتوێی بابەتەکە دەکەین”. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share