دوای ئۆپەراسیۆنێک پێنج پۆلیس لە کەرکوک کوژران

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ئاشکراکردن و لەناوبردنی چەکەکانی داعش دەستپێکرد، شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە باشوری کەرکوک، پێنج پۆلیس کوژران.

شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر 11:00 چەکدارانی داعش دووجار لە سنوری شارۆچکەی داقوق هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە پێنج پۆلیس کوژراون و سیانی دیکە بریندار بوون.

هێرشەکانی داعش بەدوای یەکدا بووە و ماوەی کاتژمێرێک ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان چەکداران و پۆلیسدا ڕویداوە، لەگەڵ گەیشتنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە چەکدارانی داعش هەڵاتوون.

هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی چەکداران دەستپێکردبوو.

دوێنێ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان دوو تیرۆرستی داواكراوی مەترسیداریان لە كەركوك دەستگیركردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکردبوو، “تیمەكانی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد، لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا توانییان لە شاری کەرکوک دوو تاوانباری داواکراو کە دوو تیرۆریستی مەترسیدارن، دەستگیربکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاش تەواوبوونی پشووەکان لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەوێتە پاش پشووەکانی جەژن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر بڕگەیەكی بودجە شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا دروستبوو

پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕگەی تایبەت بە گواستنەوەی میلاكی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا…
Total
0
Share