سودێكی یارییە ئەلیكترۆنییەكان ئاشكرابوو

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئاشكرایكردووە، یارییە ئەلیكترۆنییەكان یارمەتیدەدەرن بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی مێشك و لایەنی دەروونی، پێشبیندەكرێت لە داهاتوودا وەكو هەنگاوێك لە زانستی پزیشكیدا سوودیان لێوەربگیرێت.

بەپێی توێژینەوەكە، یارییە ئەلیكتیرۆنییەكان هۆكارێك دەبن بۆ كەمكردنەوە فشار و مەترسی ئەو كەسانەی كاتێك لەماڵەكانیان دەمێننەوە دەیانەوێت بچنە دەرەوە دووچاری ترس و دڵەراوكێ دەبن.

ئەم توێژینەوەیە لەلایەن دوو توێژەری بەریتانیاوە ئەنجامدراوە كە چارەسەرەكەیان لە یاری (gameChange)ە،كە نەخۆشەكە ڕۆژانە دەبرێتە لای ڕاهێنەرێكی ئەو یارییە ئەلیكترۆنییە.

ئامانجی ئەم پرۆگرامە كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێیە بۆ ئەو كەسانەی دووچاری نەخۆشیی مێشك و لایەنی دەروونی دەبنەوە تا بتوانرێت لەو ڕێگایەوە ڕۆژانە چەند چالاكییەكی نوێ وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

پارێزەرێکی بەریتانی: سزاکانی سەر جۆنسن ڕەنگە بگەنە 13 هەزار دۆلار

بابەتی دواتر

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك گیانلەدەستدانی شۆفێرەكەی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share