ئیمارات بەسوود وەرگرتن لە درۆن و زیرەکی دەستکرد ڕێگری لە بەبیابانبوون دەکات

وڵاتی ئیمارات لەنوێترین هەنگاوەکانی بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی بەبیابانبوون، هەڵساوە بە سوودوەرگرتن لە درۆن و زیرەکی دەستکرد، کە یارمەتی دووبارە ژیانەوەی خاکەکان دەدات.

بیرۆکەی پرۆژەکە لەلایەن ئەنجومەنی تەکنەلۆجیای وڵاتەکەوە پێشنیارکراوە، کە لەڕێگای ئامێری درۆنەوە ناوچە بیابانییەکان دەدۆزرێنەوە و دواتر بەبەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد تیشکێکی ئەلکترۆنی هاوشێوەی “لێزەر” بەرەو قوڵایی خاکەکە ئاراستەدەکرێت و زانیاری لەسەر خاکەکە دیاریدەکات.

هەروەها، لەهەنگاوی دواتردا لەریگای تیمێکی شارەزایی جیۆلۆجی و کشتوکاڵییەوە، چاودێری خاکەکان دەکرێت و لەپرۆسەیەکی تایبەتدا سەوزایی تێدادەچێنن.

هاوکات، سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە دەڵێن، ئەم هەنگاوە نوێیە نەک هەر رێگری لە دیاردەی بیابانبوون دەکات، بەڵکو دوبارە سەوزاییش بۆ ناوچەکان دەگەرێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share