بۆ كڕینی ئایفۆن 14 گەشت بۆ وڵاتێكی دیكە دەكات

تەنها بۆ كڕینی ئایفۆن چووەتە دوبەی

پیاوێكی خەڵكی ویلایەتی كیرالای باشووری هندستان هەزاران میل بەرەو دوبەی دەبڕێت بۆ كڕیتی نوێترین ئامێری ئایفۆن، بە چەند كاتژمێرێك بەر بە فرۆشتنی لە وڵاتەكەی خۆی.

دهیراج بالییل هەفتەی ڕابردوو گەشتێكی بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی ئەنجامدا بەمەبەستی كڕینی مۆبایلی ئایفۆن 14 لە هەوڵێكدا بۆ ئەوەی ببێتە پێشینەی ئەو كەسانەی جیهان كە مۆبایلە نوێیەكەیان كڕیوە.

ئەو 40 هەزار ڕوپێ (500 دۆلار)ی بۆ بلیتی گەشت و، 129 هەزار ڕوپێی دیكەی بۆ كڕینی مۆبایلەكە خەرجكردوە.

ئایفۆن یەكێك لە مۆبایلە زیرەكە خوازراوەكانی جیهانە.

كۆمپانیای ئەپڵ بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2007دا ئایفۆنی خستە بازاڕەوە، مۆبایلەكە شۆڕشی لە تەكنەلۆجیای تەلەفۆندا هێنایە ئاراوە، ئەمەش یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی پشت سەركەوتنی گەورەی كۆمپانیاكەیە.

ئەم كارەی بالییل-ی تەمەن 28 ساڵ كە وێنەگری سینەمایی و خاوەنكارە، تازە نییە، بەڵكو ئەمە جاری چوارەمە كە گەشت بۆ دوبەی دەكات تەنها بۆ كڕینی مۆبایل بەر لە كەسانی دیكە.

یەكەمجاری لە ساڵی 2017دا بووە كاتێك ئەپڵ ئایفۆن 8ی خستووەتە بازاڕەوە، دواتریش هەمان كاری لە ساڵانی 2019 و 2021 دووبارە كردووەتەوە. كڕینەكەی ئەمجارەیشی لە 16ی ئەم مانگەدا بووە.

ئەو دەڵێت، “لە جۆرەكانی پێشووی ئایفۆندا، بەشێوەیەكی گشتی مۆبایلەكە بە 10 تا 15 ڕۆژ دوای خستەڕووی لە جیهاندا دەفرۆشرا. لەگەڵ ئەوەی، فرۆشتنی مۆبایلەكە لەمساڵدا لە هندستان بە چەند كاتژمێرێكی كەم بوو پاش فرۆشتنی لەو وڵاتانە، بەڵام ڕاهاتووم لەسەر گەشتكردن بۆ دوبەی بۆ كڕینی مۆبایل لەوێ”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات پڕۆژەیاسای نوێی كار پەسەند بكەن

بابەتی دواتر

گەرمیان.. دوو كەس بە فیشەك برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share