كرێكارێكی برینداری تەقینەوەی كارگەكەی تانجەرۆ گیانیلەدەستدا

یەكێك لە 13 كرێكارە برینداربووەكانی تەقینەوەی كارگەكەی تانجەرۆی سلێمانی گیانیلەدەستدا.

كرێكارەكە خەڵكی هندستانە و تەمەنی 44 ساڵ بووە، لە ڕووداوەكەدا 50%ی جەستەی سووتابوو، شەوێ ڕابردوو لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە سلێمانی گیانیلەدەستدا و كەمێك لەمەوبەر هەواڵەكە ڕاگەیەندرا.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی، هەواڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، یەكێك لەو 13 كەسەی لە تەقینەوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی كارگەیەكی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی برینداربووبوون، گیانیلەدەستدا.

وتیشی، كرێكارەكە خەڵكی هندستانە و تەمەنی 44 ساڵ بووە، ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكیی دادیی سلێمانییە و كونسوڵی هندستان بڕیاردەدات لێرە دەنێژرێت یاخود دەنێردرێتەوە بۆ نیشتمانی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. پشدەر عەبدوڵا: ئەو منداڵەی بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدا درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە

د. پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، ئەو منداڵەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە گیانیلەدەستدابوو درەنگ گەیەندرابووە نەخۆشخانە و بە…
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر، گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share