وەزارەتی رۆشنبیری: هەر میدیایەک گفتوگۆ لەگەڵ بەندكراواندا بكات سزادەدرێت

وەزارەتی رۆشنبیری گشتاندنێکی ئاراستەی میدیاكان کردووە و ئاگاداریان دەكاتەوە، كە خۆیان لە گفتوگۆكردن و وەرگرتنی وتە لە بەندكراوان بەدووربگرن.

گشتاندنەکە لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن، چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر بەو وەزارەتە بڵاوكراوەتەوە و واژووی شیروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و سۆران كراوە.

تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە گشت میدیاكانی بینراو، بیستراو، خوێندراو، ئەلیكترۆنی و پۆرتاڵ، خۆیان بەدووربگرن لە گفتوگۆكردن و وەرگرتنی وتەی كەسانی بەندكراو، بەپێی ماددەی 3 و ماددەی 6 لە رێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2017ـی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێگری دەكرێت لە سزادراوان كە چاوپێكەوتنی تەلەڤیزیۆنی و تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بنێرن و بڵاوبكرێتەوە.

لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “هەر دەزگایەكی میدیایی پابەندی ئەو یاسایە نەبێت و لۆجیک و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی ببەزینێت، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارێكی نەخۆش تاقیكردنەوەكانی لە نەخۆشخانەی هیوا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ یەكشەممە، خوێندكارێك بەهۆی نەخۆشكەوتنی لە نەخۆشخانەی هیوا تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی ئەنجامدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share