لە شەڕی چەند گەنجێکدا یەکێکیان کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون

درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار شەڕە چەقۆ لەنێوان پێنج گەنج دروست بوو لە ئەنجامدا گەنجێک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، “شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار شەڕە چەقۆ لە نێوان پێنج گەنج دروست بوو لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی (بەژدار جەمال محەمەد ) لەدایکبووی ساڵی 2004 دوای ئەوەی بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و سێ گەنجی دیکەش برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد، “پۆلیس دەستبەجێ چوونە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم تۆمەتباران  دەستگیرکران و بریندارەکان لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆکراوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا باسلەوەکراوە، “لە ئێستادا پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە لەگەڵ تۆمەتباران دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 1 رەوانە دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەرکە داراییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێن ناوەڕاستی ئەم…
Total
0
Share